ناردنى ٥٧٦ ملیار دۆلار بۆ جوتیارانى هەرێم چاوەڕێى واژۆى سەرۆک وەزیرانى عێراقە

کوردستان

14/04/2019‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى رێکخراوى جوتیارانى هەرێم و پارێزەرى کەیسى جوتیارانى هەرێم سەردانى وەزارەتى بازرگانى عێراقیانکرد بەمەبەستى داواکردنى پارەى جوتیارانى هەرێمى کوردستان.

 

بەشدار حەسەن پارێزەرى خۆبەخش لە کەیسى جوتارانى هەرێمى کوردستان بە شارپرێسى راگەیاند،ئەمڕۆ یەک شەممە مام فارس سەرۆکی ڕێکخراوی جوتیارانی سەردەم و ئێمەش پارێزەرى خۆبەخش لە بارەگای وەزارەت لە بەغدای پایتەخت سەردانی محمد هاشم  وەزیری بازرگانی عێراقمان کردو سەردانەکە بۆ دوو مەبەست بوو یەکەمیان شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان کە بەڕێزیان گوتی لەگەڵ ئەوەی ئەم کەیسە لە دادگای ( تمیز ) یەکلا نەبۆتەوە، بەلام من نوسراوێکم لە ۲۷/۱۲/۲٠۱۸ کردوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە ۷٦۳٠ بەدواداچونتان بۆ دەکەم". 

بەوتەى ئەو پارێزەرە وەزیرى بازرگانى عێراق رایگەیاندوە، لە نوسراوەکەیدا داوای ۷۷ ملیار دیناریان کردوە و خۆشیان ٤۹۹ ملیار دیناریان هەیە، بەلام بەوتەى خۆى پێویست بە رەزامەندی و واژۆی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە فەرمان بدات بە ڕەوانەکردنی ئەم پارەیە بۆ جوتیارانى هەرێم.

 

هەروەها بەشدار حەسەن باسى لەوەشکرد، خاڵى دوەمی ئامانجی سەردانەکەیان سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کراوە بۆ وەرگرتنی ۳٤٠ هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێم لەو روەوە  وەزیرى بازرگانى عێراق رایگەیاندوە، هەوڵ دەدەن ڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە کە ڕەچاوی زیاد بوونی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم بکرێت.

 

پێشترى کەیسى جوتیارانى هەرێمى کوردستان لە دادگاى فیدراڵى عێراق لەبەرژەوەندى جوتیارانى هەرێم یەکلایی کرایەوە، بەڵام تائێستا پارەکەى رەوانە نەکراوەو بەشێکى تر لە مافەکانى جوتیاران لاى حکومەتى عێراقە.

 

س.هـ