شارپرێس:
لە جامى بۆگۆتا بۆ تێنسى سەر زەوى کە لە کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەچێت ئەسترا شارما توانى سەرکەوتنێکى تر تۆمار بکات.
لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى بۆگۆتا بۆ تێنسى سەر زەوى ئەسترا شارماى ئوسترالى و لارا ئاروابارینکاى ئیسپانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوەو شارماى ٢٣ ساڵ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوەو ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج و شەش بە یەک گێم بوو.
شارما سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا بەرامبەر ئەماندا ئەنیسیمۆڤاى ئەمریکى یارى دەکات.
س.هـ