ئەو بەرهەمانەی بۆ سپیكردنەوە بەكاردەهێنرێن زیان بەددانەكان دەگەیەنن

تەندروستی

15/04/2019‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس،
لێكۆڵەران هۆشداری ئەوە دەدەن، كە بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی دددان سپی دەكەنەوە، لەگەڵ جوانكردنی ددانەكانمان، زیانیش بەددانەكان دەگەیەنن.

بەپێی لێكۆڵینەوەی زانكۆی ستۆكتۆن(Richard Stockton College)، دیۆكسیدی هایدروجێن (dihydrogen dioxide)، كە لەنێو مەعجونەكانی ددان سپیكردنەوەدا هەن، زیان بە بەشەكانی ناوەنجی و ژێرەوەی ددان(Dentin) ، كە پڕ لە پڕۆتینەو لە ژێر بەشی سەرووی دداندایە، دەگەیەنێت.

ددانی مرۆڤ لەسێ بەش پێكهاتووە، بەشی سەرووی ددان، بەشی ناوەنجی ددان‌و بەشەكانی پەیوەست بەڕەگی ددان.

پێچەوانەی ئەو لێكۆڵینەوانەی، كە سەرنجیان لەسەر بەشی سەرووی ددان كردبوو، ئەو لێكۆڵینەوە نوێیە لەسەر بەشی ناوەنجی‌و ژێرەوەی ددان  كردووە، كە بەشێكی زۆری ددان لەم بەشە ناوەنجییە واتە(Dentin) پێكهاتووە و پڕۆتینی زۆر لەودا كۆبووەتەوە، كە ئەم پڕۆتینەش لە كولاجین پێكهاتووە.

ئەو تیمی لێكۆڵینەوە لەكۆتایدا ئەوەشی سەلماند، پڕۆتینی نێو بەشی ناوەنجی ددان لەكاتی بەكارهێنانی دیۆكسیدی هایدرۆجیندا بە پارچە وردیلەی بچووك دەگۆڕێت. كە لە ئەنجامدا پڕۆتینی كڵاجینی سەرەكی لەنێو دەچێت، كە هەرئەمەش زیانگەیاندن بە ددانەكانیشمانی بەدوادا دێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر