خولی یانە پاڵەوانەكان.. بەرشەلۆنە دەیەوێت بەسەر پشتی شەیتانە سوورەكان بپەرێتەوە

وەرزش

16/04/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی‌و یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

یانەی بەرشەلۆنەو مانچستەر یونایتید ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەقۆناغی هەشت‌و لەیاری گەڕانەوە رووبەڕووی یەك دەبنەوە، كە یاری چوونی نێوان هەردوو یانە بەگۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هاتووە.

یارییەكە لەیاریگای كامپ نوی تایبەت بەیانەی بەرشەلۆنە بەرێوەدەچێت، كە ئەوە دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە بگاتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.

ئامانجی یەكەمی یانەی بەرشەلۆنە لەمساڵدا بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانە، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی لەمساڵدا بگاتە چوار گۆشەی زێڕین‌و دواتر بەرەو یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان.

هـ ـ ح