چەند پرسێكی شاراوە لەبارەی دەستگیركردنی سەدام ئاشكرادەكرێت

عیراق

16/04/2019‌ 6706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای تێپەڕینی 16 ساڵ بەسەر داگیركردنی عێراقدا لەلایەن ئەمەریكاوە، ژمارەیەك شارەزای ئەمەریكی دان بەوەدا دەنێن داگیركردنەكە هەڵە بوە، و باجی دەستگیر كردنی سەدام حسێن زۆر قورس بوە.

ماڵپەڕی Esquire یاداشتی چەند كەسێكی بەشدار بووی پرۆسەی دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووتری سەدام حسێن ی لە سوپای ئەمەریكا بڵاوكردۆتەوە.

لیوا (رای ئۆدیرۆ) فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە لەم بارەیەوە وتی : عێراقیەكان لە سەدام حسێن دەترسان كاتێ لە دەسەڵاتدا بوو، كاتێكیش لەبەرچاو وون بو لەوە دەترسان بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، لە ماوەی وون بونیدا ترسی لە دڵی گەلی عێراقدا چاندبوو.

بەڵام رائد (براین ریس) سەرۆكی ئەركانی فیرقەی چواری پیادە وتی : دەم و دەست هەواڵگیری بڕوای وابوو سەدام گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شوێنەی كە تیایدا گەورە بوبو. بۆیە مقدم كۆلۆنیل (ستیف راسل) فەرمانی كرد بە ئاراستەی شاری تەكریت بجوڵێن؛ شوێنی لە دایك بوونی سەدام.

رەقیبی یەكەم (ئیریك مادۆكس) لێكۆڵەری پرۆسەی گەڕان بەدوای سەدام وتی : بە شێوەیەكی گشتی پشتمان بە زانیاری هەواڵگیری بەست لە رێگەی ئەو كەسانەی سەر بە سەدام بوون و لای ئێمە دەستگیر كرابوون، پاشان روومان كردە كەسە نوێیەكان بۆ زانینی نهێنیەكانی خۆ شاردنەوەی، دوای ئەوەی روومان كردە خێزانی یەكێك لە دەسەلاتدارەكان، یەكێك لەوانەی بەردەوام لەگەڵ خودی سەدام دا بوە.

سوپای ئەمەریكا بە شێوەیەكی ورد فۆكەسی خستە سەر دوو كەس لە نێویاندا (محمد ابراهیم عمر موسەلەت) پاسەوانی خودی سەدام، و كارتی بۆكەریش بۆ دیاریكردنی ئامانجەكان بەكارهێنرا، بە شێوەیەك كەسی دیاریكراو بزانرێ، ئەمەش بە گوێرەی قسەی عەقید (جیمس هیكی). 

لە كۆتایی وەرزی بەرهاردا، زانیاریە هەواڵگیریەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد، سەدام لە باخێكدایە‌، 16 كلم لە تكریتەوە دوورە.

رەقیبی یەكەم (شۆن شوفنر) لە فیرقەی چواری پیادە وتی : كاتێ گەیشتینە باخەكە، پڕ بوو لە خانووی نیشتەجێبوون، و لە گەڕانماندا تێبینی ئەوەمان كرد پشتەوەی باخچەكە هەڵكۆڵدراوە. لەوێدا رائد (براین رید) بڕی 8 ملیۆن دۆلاری دۆزیەوە.

وەرگێڕی فیرقەی چواری پیادە (فرید فیلمۆر) لەم بارەیەوە وتی : چوار سندوقمان دۆزیەوە پڕ بوو لە زێڕو زیوو، زۆربەی سەربازەكان سەریان سوڕمابوو، چونكە تا ئێستا ئەم بڕە ئاڵتونەیان نەبینیبوو.

جگە لەمەش رەقیبی یەكەم (شون شوفنر) چەندین بەڵگەنامەی لە دایك بوون و هاوسەرگیری و وێنەی كەسی خێزانەكەی سەدام حسین و چەندین پارچە زێڕی هاوژینی یەكەمی سەرۆك (ساجدە)ی دۆزیەوە.

پاش دەستگیركردنی ئیبراهیم موسلەت و رەزمەندبوونی لەسەر رادەستكردنی سەدام حسێن، تیمی كاری ژمارە 121 و هێزی پیادەی چوارەم كەوتنە ئامادەباشیەوە.

موقەدەم كۆلونیل ستیف روسیل دەڵێ: كاتێ حەشارگەیەكمان دۆزیەوە، پیاوێكی ریشنمان تێدا دۆزیەوە، و وتی : من سەدام حسێنم، سەرۆكی عێراق، ئامادەم بۆ دانوستان.

رائد براین رید پەیوەندی لەگەڵ جۆرج تینت بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگیری ناوەندی گرت لە درانگانێكی شەودا، نزیكەی كاژێر 10 یان 11 بوو، هەموان چاوەڕوانی پشكنینیان دەكرد بۆ ئەوەی بزانن ئەو كەسەی دەستگیركراوە سەدام حسێنە یان هاوشێوەكەی.

كارمەندی تایبەت لە (ئێف بی ئای) جێمس دیفیس دەڵێ: پەنجە مۆرو نمونەیەك لە تاقیكردنەوەی ترشەلۆكەی ئەتۆمی وەرگرت و چەندین وێنەشمان گرت، لەو كاتەدا سەدام زۆر ماندوو بوو لە جەستەی لە دۆخێكی مەترسیداردا بوو.

دكتۆر مارك گرین رۆیشت بۆ ئەو شوێنەی سەدامی تێدا دەستبەسەر بوو لە بنەكەكەدا، زۆر زەحمەت لە دەرگای زیندانەكە نزیك بیتەوە بە هۆی كۆبونەوەی دەیان سەرباز لەو شوێنەدا و چركاندنی وێنەی یادگاری لەگەڵیدا.

دكتۆری ناوبراو دەڵێ: كاتێ سەربازەكان رۆیشتن لە تەنیشت سەدام مامەوە، لە رێگەی وەرگێڕەكەوە داوای لێكردم پشكنینی فشاری خۆینی بۆ بكەم، و وتی : كاتێ منداڵ بووم دەمەویست ببم بە پزیشك، بەلام سیاسەت بە قوڵی سەری لێشێواندم. لە نێوان هەردووكیاندا چەند كاژێرێك گفتوگۆكرا، پاشان سەدام پرسیاری ئاراستەی قیبلەی كرد و دەستی بە نوێژكردن كردن كرد.

دیارە لە نێو ئەو پێشنیارانەی پۆل برێمەر سەرۆكی دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانان لە عێراق كردی؛ گواستنەوەی سەدام بوو لەسەر كەشتیگەلی پێنجەم لە رێگەی كەنداوی فارسیەوە، بەڵام ئاستەم بوو ئەوە رووبدات، چونكە لەلایەن دادگای عێراقیەوە دادگایی دەكرا.

لیوا (رای ئۆریدۆ) دەڵێ: متمانەی زۆرمان هەبوو، بەوەی كردارەكانمان بە شێوەیەكی تەندروست ئەنجامداوە، بەڵام ئێمە هەڵە بووین، چونكە شەڕی ئەهلی دەستی پێكردو زۆر كەس بوونە قوربانی.

لە 18 ی یۆلیۆی 2005، بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن دادگای تاوانی تایبەتەوە لە عێراق ئاراستەی سەدام حسێن كرا بە تێوەگلانی لە پرۆسەی كۆمەڵكوژی خەڵكی شارەدێی دوجەیل لە ساڵی 1982.

ئەمەریكا پێشوازی لە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی عێراقی كرد بە راساندنی حوكمی لە سێدارەدان دەرهەق بە سەدام حسێن لە دۆسیەی دوجەیلدا. وتەبێژی كۆشگی سپی (سكوت ستانزل) لەم بارەیەوە وتی : رۆژی راساندن لەسەر بریاری لە سێدارەكانی خۆی لە نیشانەیەكی گرنگدا دەبینێتەوە لە رێی هەوڵەكانی گەلی عێراق بە گۆڕینی حوكمی زۆردار بۆ حوكمی یاسا.

لە 5ی نۆڤەمبەری 2006، دادگای تاوانەكانی باڵای عێراق بڕیاری دادوەری دەركرد بە لە سێدارەدانی سەدام حسێن، هەروەها هەمان بڕیار دەرهەف بەرزان ئیبراهیم الحسن بەرێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگیری و عەواد بەندەر السعدون سەرۆكی دادگای هەڵوەشاوەی شۆرشی دەركرا.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا