شارپرێس:
لەچوارچێوەی نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ سەرلەنوێ
داڕشتنەوەی پێکهاتە سەربازییەکانی نێو خاکی سوریا، پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی
سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەسوپای نیشتمانیی وڵاتەکە چوە قۆناغێکی کاراوە؛ زیاتر
لەپێنج هەزار شەڕڤان دوای تەواوکردنی خولەکانی ڕاهێنانى سەربازیی، بەفەرمی بونە بەشێک
لەسوپای نوێی سوریاو لەپێگە ستراتیژییەکانی پارێزگای حەسەکە جێگیرکران کە بەشێکیان
بنکە چۆڵکراوەکانی پێشوی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین.
هاوکێشە ئەمنیو سەربازییەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی
سوریا گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەخۆیانەوە دەبینن، لەدوایین پێشهاتدا، پڕۆسەی یەکخستنی هێزە
چەکدارەکان لەناوخۆی وڵاتەکەدا پێشڕەویی گەورەی بەدەستهێناو زیاتر لەپێنج هەزار شەڕڤانی
سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دوای وەرگرتنی مەشقی ئەکادیمیو سەربازیی
توند لەکۆلێژە فەرمییەکان، بەفەرمی بەستراونەتەوە بەڕیزەکانی سوپای سوریاوە.
ئەم هێزە نوێیە لەئێستادا بەسەرپەرشتیی فەرماندەیی
گشتیی لەسێ پێگەی یەکجار گرنگو ستراتیژیی سەر سنوری پارێزگای حەسەکە جێگیرکراون،
چیای کەوکەب کە دەکەوێتە گوندەواری حەسەکە، بوەتە چەقو خاڵی دەستپێکی ئەم دابەشبونە
نوێیە؛ بەجۆرێک کە لەیەکەم هەنگاودا، ههزارو 300 شەڕڤانی سەر بەفەیلەقی دوەم (کە
بەلیوای 30 دەناسرێت) دوای تەواوکردنی ڕاهێنانەکانیان لەم چیایەدا جێگیربونو ئەرکی
فەرمییان پێسپێردرا.
شارپرێس ئهوهشى زانیوه، ئەو هێزانەی کە بۆ
پارێزگای حەسەکە تەرخانکراون، لەسێ لیوای سەرەکی پێکدێنو بەسەر سێ ناوچەی گرنگدا
دابەشکراون، کە بریتین لە: (چیای کەوکەب، بنکەی سەربازیی قەسرکو بنکەی سەربازیی تەل
بەیدەر).
سهرچاوهیهكى سهربازیى بۆ شارپرێس دهڵێت،
"خاڵی سەرنجڕاکێشو پڕبایەخی ئەم پێشهاتە ئەوەیە کە هەردوو بنکەی (قەسرکو تەل
بەیدەر) لەڕابردودا دوو بارەگای سەرەکیو یەکجار گرنگی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
بەسەرکردایەتیی ئەمریکا بون، بەڵام لەئێستادا بە تەواوی کەوتونەتە ژێر کۆنترۆڵی ئەم
هێزە هاوبەشە نوێیەی سوپای سوریا.
هاوتەریب لەگەڵ ئەم هەنگاوانە، پڕۆسەکە لەناوچەکانی
دیكهش بەردەوامیی هەیە؛ بەجۆرێک لەئێستادا "لیوای کۆبانێ"ی سەر بەهەسەدە
لەناو گوندەواری دیمەشقی پایتەختدا سەرقاڵی وەرگرتنی مەشقو ڕاهێنانی باڵای سەربازین،
بەتەواوبونی ئەم قۆناغەش، کۆی گشتیی ئەو شەڕڤانانەی کە تائێستا چونەتە نێو سوپای فەرمیی
وڵاتەکەوە گەیشتوەتە پێنج هەزارو 200 شەڕڤانو ئاماژەکان وای نیشاندەدەن، تێکەڵکردنی
یەکینەکانی دیكهش بەردەوامدەبێت.
سهرچاوه سهربازیهكهى ڕۆژئاواى كوردستان
كه بۆ شارپرێس قسهیكرد، ڕایگهیاند، ئەرکو بەرپرسیارێتییە سەربازییەکانیان قەبارەیەکی
زۆر بەرفراوانتری بەخۆیەوە بینیوە، دوای چەندین ساڵ لەشەڕی سەختی دژ بەچەکدارانی تیرۆریستیی
داعش، لەم قۆناغەدا پەیامەکەیان گۆڕانکاریی بەسەرداهاتوە.
ئهوهشى وت، "بەجۆرێک ئەگەر لەڕابردودا
ئەرکی سەرەکیمان تەنها لەپاراستنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانو باکوری ڕۆژهەڵاتی
سوریادا کورت ببوهوه، بەڵام لەمڕۆوە وەک هێزێکی فەرمیو یاسایی لەناو سوپای سوریادا،
ئەرکی نیشتمانیی ئێمه بریتی دەبێت لەپاراستنی تەواوی خاکی سوریاو پارێزگاریکردن لەسنورەکانی
وڵات بەرامبەر بەهەر هێرش، دەستدرێژی یان هەڕەشەیەکی دەرەکیو ناوخۆیی".
