شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كۆبوونەوە

کوردستان

40 خولەک پێش ئێستا‌ 49 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 


شارپرێس:

ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار لەگەڵ نوعمان كورتولموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كۆبوونەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو یاسایانە كرا كە لە خولی نوێی یاساداناندا دەردەچن و هەروەها دامەزراندنی دەستەی چاودێری لە پەرلەماندا تاوتوێ كرا.

هەروەها ئەندامانی شاندەكە بۆچوون و پێشنیارەكانی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان كرد.