پارتی: نامانه‌وێت چیتر پێكهێنانی حكومه‌ت دوا بكه‌وێت

کوردستان

16/04/2019‌ 1788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكانیان  له‌گه‌ڵ گۆڕان و یەکێتی بەردەوامن، به‌ڵام ده‌ڵێت، نایانه‌وێت چیتر پێكهێنانی حكومه‌ت دوابكه‌وێت.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ لێدوانێكی میدیاییدا رایگه‌یاندووه‌، "به‌ره‌وپێشچوونی باش له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و گۆڕان كراوه‌‌ و لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەت لایەنەکان دەگەنە رێککەوتن".

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، پارتی پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی پرسی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی و گۆڕان هەیە، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ دڵی هه‌ردوو لا رازی بكرێت.

هۆشیار سیوەیلی ده‌شڵێت، "پارتی نایه‌وێت چیتر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوابكه‌وێت".
ه.م