شارپرێس:
یانه‌ی ئەیاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا رووبه‌ڕووی یانه‌ی یۆڤانتۆس بووه‌وه و یاریه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك لێبرده‌وه.
شه‌وی سێشه‌ممه ئەیاكس و یۆڤانتۆس له‌میانی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا له‌ناو یاریگای تایبه‌ت به یانه‌ی یۆڤانتۆس رووبه‌ڕووی یه‌كبونه‌وه، رۆناڵد و هاوڕێكی له‌ناو یاریگای خۆیاندا رووبه‌ڕووی شكست بوونه‌وه و ماڵئاواییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد.
هه‌رچه‌نده كریستیانۆ رۆناڵد له خوله‌كی 28 دا یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست به‌ڵام یانه‌ی میوان باشتر ده‌ركه‌وتن و له خوله‌كه‌كانی 34 و 67 دا دوو گۆڵیان تۆماركرد و خۆیان گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
ه.م