خواردنی هێلكە لەژەمی بەیانیان بۆ كەسانی تووشبووی شەكرە سوودبەخشە

تەندروستی

17/04/2019‌ 1856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، دەبێت كەسانی تووشبووی شەكرە لەژەمی بەیانیانی هێلكە بخۆن، تا ڕێژەی شەكرەی خوێنیان كەمببێتەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە نوێكان، نانی بەیانیانی پڕ چەوری و بەڕێژەی كاربۆهێدراتی نزم دەتوانێت یارمەتیدەرێكی باش بۆ كەسانی تووشبوو بەشەكرەی جۆری پلە 2 و كونتڕۆڵكردنی ڕێژەی خوێنیان بەدرێژای ڕۆژەكە بێت.

جاناتان لیتێڵ، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەی گۆڤاری خۆراكی بالینی ئەمریكا لەو بارەیەوە دەڵێت: زیادبوونی شەكرەی خوێن پاش نانی بەیانیان بەهۆی بەرگری ئەنسولین لەو جۆرە كەسانە لەبەیانیاندایە و لەگەڵ ئەمەشدا هۆیەكیتریشی خواردنە ڕۆژئاواییەكانە، كە پڕ لەكاربۆهیدراتن.

هەمیشە ژەمی بەیانیان ژەمێكی جێی مشتومڕ بۆ كەسانی تووشبوو بەشەكرەیە، لە ئێستادا لێكۆڵەران ئاماژە بەوە دەكەن، یەكەم ژەمی خۆراك كاربۆهیدراتی كەم و پڕ چەوری لەژەمی بەیانیاندا تێدا هەبێت، دەتوانێت شێوازێكی باش بۆ ڕێگرتن لەزیادبوونی شەكرەی خوێن و كونتڕۆڵكردنی گڵوكێز بەدرێژایی ڕۆژەكە بێت، بەئەگەرێكیشەوە كەمكردنەوەی ئاسەوارەكانی شەكرەشی بەدوادا دێت.

لەو لێكۆڵینەوەدا لێكۆڵەران تووشبوانی شەكرەیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ خستە ژێر چاودێری دوو بەرنامەی جیاوازی خواردنەوە، ڕۆژی یەكەم نانی بەیانیان بە هێلكەوە خوارد و ڕۆژی دووەمیش ژەمێكی پڕكاربۆهیدراتیان بەكارهێنا، بەڵام ژەمی نیوەوڕوان و ئێوارانیان بەیەكسان و یەكجۆر خوارد.

لەكاتی لێكۆڵینەوەكەدا بەهۆی كۆنتڕۆڵكەری ڕێژی گڵۆكێزی خوێن، كە بە دەوری سكی بەشداربوواندا بەسترابوو، پێنج خوولەك جارێك ڕێژەی گڵۆكێزی خوێنی دەپێوا، ڕێژەی شەكرەی خوێنی بەشداربووان بەدرێژایی ڕۆژەكە لیكدانەوەی بۆكرا.

لیتێڵ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەنجامەكان ئەوەی دەرخست نانی بەیانیانی كەم كاربۆهیدرات و پڕچەوری بەتەواوی ڕێگریی لە زیادبوونی شەكرەی لەناكاوی خوێن دەكات و دەشتوانێت لە سەقامگیری ڕێژەی گۆكێز لە 24 كاتژمێری داهاتوودا پێویست بێت.

لێكۆڵەران ئاماژە بەوە دەكەن، بەرزی و نزمی لەناكاوی شەكرە، دەمارەكانی خوێن، چاو و گورچیلەكان زیان پێدەگەیەنێت، ڕاشیدەگەیەنن، گۆڕانكریكردن لەشێوازی خواردن دەتوانێت هەنگاوێكی گرنگ لە بواری پاراستنی تەندروستی بۆ هەموان- تەنانەت كەسانی تووشنەبوو بە شەكرەش بێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر