شارپرێس:
بەپێی زانیاریەکانی شارپرێس سبەی مووچەی فەرمانبەرانی نۆ وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی شارپرێس، سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ و سامانە سروشتیەکان و ئەوقاف و دەزگای گشتی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و هێزەکانی زیرەڤانی و هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتیگشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ فواد حسێن، وەزیری دارایی و ئابوری واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
ه.م