شارپرێس:
هەرمێ وەكو زۆربەی میوەكانی تر چەندین سودی هەیە كە پێویستە لەبیری نەكەین، پزیشكەكانیش ئامۆژگاری دەدەن كە بەردەوام لە خواردنەكانماندا هەبن.
گرنگنترین سوودەکانى ئەمانەن:
1-لەگەڵ ئەوەی ئەم میوەیە بڕێكی زۆر شەكر لەپێكهاتەیدا هەیە هاوكات زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و ڕێژەی كۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت و بڕێكی باش ئۆمیگا سێ بە جەستە دەبەخشێت .
2-لەبەر ئەوەی ئەم میوەیە بڕێكی باش ڤیتامین و كانزا بەسوودەكان لەپێكهاتەیدا هەیە زۆر بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان و كۆرپەلەكەی ناوسكی .
3-ڕیشاڵی زۆر لە پێكهاتەیدا هەیە ،ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن كێشیان داببەزێت ئەوە باشتر وایە ڕۆژانە ئەم میوەیە بخۆن چونكە وادەكات بەردەوام هەست بەتێربوون بكەن و ئارەزووی نانخواردن كەمدەكاتەوە .
4-ڕێژەی هۆرمۆنەكانی جەستەی خانمان ڕێكدەخات و ئەگەری توشبونی خانمان بە نەخۆشیەكانی منداڵدان كەمدەكاتەوە.
5-خواردنی ئەم میوەیە دەبێتە هۆی بەهێزبونی تاڵەكانی قژ ویارمەتی زوو درێژبونەوەی قژ دەدات.
6- یەك دەنك هەرمێ بڕی %2 ی پێكهاتەكەی ڤیتامین( ئەی)یە و ئەمەش گەشاوەی بە پێست دەبەخشێت.
7-بۆ منداڵان زۆر بەسوودە وكانزا و ڤیتامینی پێویست بەجەستەیان دەبەخشێت.