5 تایبەتمەندی كڵێسای نۆتردام لەفەرەنسا كە دەیكات بە شوێنێكی بەناوبانگ

هەمەڕەنگ

18/04/2019‌ 1042 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئەو ئاگرەی لە كڵێسای دێرینی نۆتردام لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا كەوتەوە ، كڵیساكە بوو بە یەك پارچە ئاگر و دووكەڵ ، ئەمەش وای لە ئیمانوئیڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا كرد كە رووداوەكە بە " كارەساتێكی هەژێنەر' وەسف بكات ، بەڵام چی شتێك وایكردووە ئەو كڵێسایە ئاوا بەناوبانگ بێت ؟

كڵێساكە بریتی بوو لە گەنجینەی تەلارسازی فەرەنسی ، یەكێك بوو لە هەرە سیمبولە دیارەكانی پاریس ، سالانە ١٢ ملیۆن گەشتیاری بۆخۆی كێش دەكرد.

رۆژی دووشەممە ئاگرێك لەو  تەلارە مێژووییە كەوتەوە ، كە بووە هۆی كەوتن و تیكشكانی بورجی كڵێساكە.

لێرەدا پێنج هۆكار باس دەكەین كە وادەكات كڵێسای نۆتردام كە دەگەرێتەوە بۆ سەدەكانی ناوەراست ببێتە ئایكۆنەیەك و بەناوبانگ ببێت :
1.     تەمەنی كڵێساكە ٨٥٠ ساڵە .
2.     بنیادنانی كڵیساكە ١٨٢ ساڵی خایاندووە .
3.     كڵیساكە جێگای ٦ هەزار نوێژ خوێنی تێدا دەبێتەوە .
4.     هنری شەشەم پادشای ئینگلیز  وەكو پاشای فەرەنسا لەو كڵێسایە تاجی لەسەر نراوە .
5.     كلیساكە بە پەنجەرە شوشەییە گەورەكانی و تایبەتەمەندییە تەلارسازییەكانی تری ناسراوە .

وەڕگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی