پارتی دانوستانی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ لایەنەكان دەكات

کوردستان

18/04/2019‌ 1300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكییەكانی پارتی دیموكرات سەبارەت بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێم رایگەیاند، لایەنەكان زۆر لێك نزیكن و بەم زووانەش دانوستانی كۆتایی دەكرێت‌و حكومەت پێك دەهێنرێت.

قسەكانی هۆشیار سیوەیلی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ پلامێن هریستۆڤ، باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق، كە راشیگەیاندووە "ئێمە وەكو گەلی كوردستان پێمان باشە ناكۆكییەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن".

دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش، ئەوەی خستەڕوو، كە كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ، خاوەنی ڕوئیای جیاوازن لە مامەڵەكردن بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هـ ـ ح