شارپرێس:
بەپێی هەواڵێك شارەزایانی بواری خۆراك لە ئۆسیتیای باكوور جۆرە نانێكیان درووست كردووە، كە بۆ تووشبووانی نەخۆشی شكرە بەسوودە ، بەجۆرێك لە پرۆسەی گۆڕینی خۆراكەكە بۆ وزە كاریگەری خراپی نابێت و ڕێژەی شەكری ناو خوێن بەرز ناكاتەوە ، ئەو جۆرە نانەشیان ناوناوە " نانی زیرەك" .
ئەو جۆرە نانە وادەكات كە تووشبووانی شەكرە ئازادی تەواویان هەبێت لەوەی پابەندی سیستەمێكی خۆراكی دیاریكراو نەبن و ئەوە بڕەشی حەزیان لێیە دەتوانن بخۆن.
ئەو پێكهاتە نهێنیانەی لەناو نانەكەدا هەیە و شارەزایانی كیمیایی ژیانی لە ئۆسیتیای باكوور دایانهێناوە بەهیچ جۆرێك ئاستی شەكری ناو خوێن بەرز ناكاتەوە ، بەپێچەوانەوە توانای دابەزاندنی هەیە ، هەر لەبەر ئەوە ناوی نانی زیرەكی لێنراوە .
ئەو شارەزایانە وتوویانە دوای ئەوەی مافی داهێنانیان لەسەر ئەو دۆزینەوەیە وەگرت ، ئەوكات پیكهینەرەكانی ئەو نانە زیرەكە ئاشكرا دەكەن ، ئەوەش وادەكات هەم تەندرووستی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی شەكرە بوون بەرەو باشی بروات ، هەم ژمارەشیان كەم ببێتەوە .
وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی