شارپرێس:
رافایل نادال لە پاڵەوانێتیی مۆنتی کارلۆ توانى سەرکەوتن بەسەر گرگیۆر دیمیترۆڤی بولگارى بەدەست بەهێنێ.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەم و لە پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆی مۆناکۆی فەرەنسا بۆ یاریی تێنسی سەرزەوی، رافایل نادالی ئیسپانی روبەروی گریگۆر دیمیترۆڤ بوەوە.
نادال توانى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر دیمیترۆڤی بولگاری بەدەستبهێنێت، خاڵی کۆمەڵەکانیش 6 بە 4 و 6 بە 1 بوون.
بەو ئەنجامەش نادال گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و هەنگاوێک لە یارى پاڵەوانێتییەکە خۆى نزیک کردەوە.
س.هـ