شارپرێس:
ڕاوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس له‌وه‌ده‌كات، دوای مانگی ڕه‌مه‌زان "گرێبه‌ستی سه‌ده" ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارید كۆشنه‌ر ڕاوێژكاری كۆشكی سپی‌و زاوای تره‌مپ وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ئاشتی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌كاربووه، كه ئه‌مریكا ناوی لێناوه "گرێبه‌ستی سه‌ده" و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، له‌نێو گرێبه‌ستی سه‌ده‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین كراوه.
جارید كۆشنه‌ر له‌میانی لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زان‌و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئیسرائیل، گرێبه‌ستی سه‌ده بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نن.
چاودێرانی سیاسی پێشبینیده‌كه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت، به‌وه‌ی گرژی و ململانێی زیاتر به‌دوای خۆیدا بێنێت نه‌ك ئاشتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
جارید كۆشنه‌ر داوایكردوه سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شێكن له‌كێشه‌كان، سازشی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكیدا باسی له‌وه‌كردوه، له‌نێو گرێبه‌ستی سه‌ده‌دا ئاماژه به‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نه‌دراوه.
ڕ . ج