شارپرێس: حیلمى ره‌سوڵ ره‌زا
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا رایگه‌یاند، راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌ستى ئه‌واندان له باكورى سوریا به ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته "واقعی نیه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت پارێزگارى له دۆخى ئێستا بكات له ناوچه‌كه‌دا".
ئیبراهیم كالن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى پێشنیارێكى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى نزیك سنورى توركیا- سوریا به ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمه‌شق، وتى، "ئه‌و دۆخه‌ى توركیا دروستى كردوه له‌و ناوچانه‌ى درێژ ده‌بێته‌وه له جرابلس بۆ عه‌فرین، له عفرینه‌وه بۆ ئیدلب، نایه‌وێت یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد، یان داعش، یاخود هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریاى تێدا بڵاوببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،، داواكارى رژێمى سوریا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى توركیا پاكى كردووه‌ته‌وه، جۆرێكه له قۆستنه‌وه‌ى هه‌ل، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وڵاته‌كه‌ى پارێزگاى له ئاسایشى خه‌ڵكى ناوچه‌كه كردووه له رێگه‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تیرۆر له سوریا.
كاڵن رونیشیكرده‌وه، "به ته‌ماشاكردنى ناوچه‌كانى دیكه‌ى سوریا، ده‌بینین رژێم رۆژهه‌ڵاتى فوراتى راده‌ستى ئه‌مه‌ریكیه‌كان كرد، هه‌ندێك ناوچه‌شى دایه ده‌ست یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، پارتى یه‌كێتى دیموكرات له پێش پرۆسه‌كانمان، هه‌ندێ ناوچه‌شى دایه ده‌ست روسیا، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ده‌بینین هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه‌ى راده‌ستى لایه‌نى تر كردوه له باشورى ولات، بۆیه داواكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى توركیا پاكى كردووه‌ته‌وه، بابه‌تێكى نا واقیعیه".
توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا له خاكی سوریاردا ده‌ستىان گرتوه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كى فراوان له پارێزگاى حه‌له‌ب، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌كانى قه‌ڵغانى فورات له 24ى ئابى 2016 دژى داعش و ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون كه دژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد (یه‌په‌گه) له عه‌فرین ئه‌نجامیدا.
ره‌جه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیاش چه‌ندین جار ئه‌وه‌ى دووپات كردووه‌ته‌وه، ولاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێت درێژه به چالاكییه سه‌ربازیه‌كانى بدات له سوریا دژى ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ى له ئاسایشى توركیا ده‌كرێت.