رۆڵی دامەزراوەی سەربازییەكان لەجوڵانەوەو گۆڕنكارییەكانی جیهانی عەرەبی

جیهان

20/04/2019‌ 1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامە عەرەبییەكان بەهەردوو كۆپییەكەیەوە (ئەلیكترۆنی و سەر كاغەز) گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بە رۆڵی دامەزراوەی سەربازی لەجوڵانەوە گۆڕانكارییەكانی جیهانی عەرەبی لەژێر رۆشنایی رووداوەكانی ئەم دوایەی جەزائیرو سودان.

یاریزانێكی نوێ
حسین مەجدوبی لە " قودسی عەرەبی لەندەنی" نووسیویەتی: دامەزراوەی سەربازی بووەتە یاریزانێكی نوێ‌و دیار لە ژیانی سیاسی جیهانی عەرەبی، لەدوای كۆتایی هاتنی دیكتاتۆریەتی جەزائیرو سودان، لە ئێستادا كاندیدە بۆ ئەوەی هەمان رۆڵ ببینێ لە ولاتە عەرەبیەكانی تر لە ئایندەدا، بەڵكو وەرچەخانێكە بۆ گرەنتی دیموكراتیەت، و راستكردنەوەی لادانەكانی دەسەلاتی سەرۆك و پاشاكان، هۆكارێكی گرنگیشە بۆ سەركوتكردنی دەزگای هەواڵگیری؛ كە بە یەكێك لە رەگەزە گەندەڵەكانی دەست چەوسێنەرەوەكان دادەنرێت لە جیهانی عەرەبی.

نووسەر دووپاتی ئەوە دەكاتەوە، پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ دامەزراوەی سەربازیدا بكرێت بۆ ئەوەی بەشدار بێت لەگۆڕانكاری سیاسی، ئەویش بە رۆڵگێڕانی راستەقینە كە خۆی لە پاراستنی گەلاندا دەبینێتەوە، نەوەك خزمەتكردن و پاراستنی رژێمە دیكتاتۆرە گەندەڵەكان، دامەزراوەی سەربازی لە رۆڵەی گەلان پێك دێت، بۆیە پێویستە لە خزمەتی گەلدا بێت، نابێ تا هەتایە لە خزمەتی دیكتاتۆرەكان تاكڕەوەكاندا بێت".

هەروەها یوسف مەكی لە " خەلیجی ئیماراتی" دا نووسیویەتی: سوپای ئەم وڵاتانە جەمسەرو جەوهەری گۆرانی سیاسی پێك دەهێنن، هەروەك جولانەوە و خۆپیشاندانەكان بەرزفڕی ئەوەیان هەیە بە ئامانجی بگەیەنن، هەروەك ئەوەی لە سودان و جەزائیر هەیە، یان دەسپێشخەریە راستەوخۆكانی سەربازی، هەروەك لیبیا، ئەمەش بابەتێكی سروشتیە، لەگەڵ واقیعی كۆمەلایەتی باو لە وڵاتانی جیهانی سێیەم، لە نێویاندا ولاتە عەرەبیەكان، یاخود بەهۆی لە پێژنگدانی سیاسەتەوە؛ ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ رژێمە عەرەبیەكان پەیڕەویان دەكرد".

نووسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەوەی جێگای سەرەنجە جولانەوە و خۆپیشاندانەكان كە داوای گۆڕانكاری دەكەن، دروشمی دیموكراتی و كۆمەڵگەی مەدەنییان بەرز كردۆتەوە، بەلام دان بەوەدا دەنێن ناتوانن ئەمە جێبەجێ بكەن بەبێ هاوكاری كردنی سوپا. پێدەچێ ئەم بابەتە ناو واقیعی بێت؛ بەوەی چاوەڕوانی ئەوە لە سوپا ناكرێت رۆڵی جێبەجێكاری گەل ببینێت، بەبێ ئەوەی رۆڵی سیاسی پێ بدرێت.. گۆرانكاری لە پێكهاتەی كۆمەلایەتی باوی ئێستادا، گرەو كردنە لەسەر گۆرانكاری جەوهەری لە نەریتە سیاسیەكانی عەرەبی، ئەمەش بەدی نایەت تەنها بە بەهێزكردنی دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی نەبێت، و كردنەوەی دەرگا بۆ كاری سیاسی لەو ولاتانەدا، و دروست كردنی ژینگەیەك بۆ ئەوەی هەلی وەرچەرخانی دیموكراتی راستەقینە بڕەخسێت".

شەقام جێگای سوپای گرتووەتەوە
عبد الباری عەتوان لە "رای الیوم ی لەندەنی " نووسیەتی: كاتەكە گۆڕاوە، ژمارەی كودەتا سەربازیەكان زۆرن، پلەو پۆستەكانی سەرشان گەڕاونەتەوە سەر زوومەكانی تەلەفزیۆن، بەلام كودەتاكان لەم رۆژانەدا جیاوازن، بەیاننامەكانیشیان جیاوازن، بەوەی فەرماندەكان دژی ئەوانەن كە خەڵك رقی لێیانە، جا ئەگەر ئەمە بە رواڵەتیش بێت، هەروەها ترسیان لەگەلیش هەیە" . ناوبراو بەردەوام دەبێت ".

هەروەها نووسیویەتی: ئەگەر سودان بۆ نمونە وەربگرێن، دەبینین سەركردەی كودەتاكە فەریقی روكن عبد الفتاح البرهان، گوێ لە قسە و داواكاریەكانی محمد ناجی دەگرێت؛ یەكێك لە سەركردەكانی كۆبونەوەی پیشەییەكان سودان، ئەوانەی چوار مانگە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكەن.. بەلام لە جەزائیر ئەحمەد قاید صالح ، سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپا لەبەرانبەر سەركردەكانی جولانەوەكە زۆر نەرمەو هەرچییان بوێ یەك بەیەك بۆیان جێبەجێ دەكات".

نووسەر وای دەبینێ، شەقام جێگای سوپای گرتۆتەوە و لە پێشەوەیە.. كاتێ سوپای و فەرماندەكانی لە گەندەڵیدا نغرۆ بوون، بونەتە كۆمپانیای كاركردن، لە سەركوتكردندا زیادە رەوی دەكەن، فەرماندەكانی لە رق لێبوەوەكانی نێو دەستورەكانن، نەرمن بۆ ئیستعمارو پلانەكانیان، وازیان لە كێشە نیشتمانیەكان هێناوە، لولەی تفەنگەكانیان روەو سنگی گەلانی خۆیان ئاراستە كردوە، بۆیە سروشتیە سەركەوتن بۆ جوڵێنەرانی شەقام و كچو كوڕەكانی بێت، چونكی بەدیهاتنی داواكاری دادوەری رێگەیەكی كورتە بۆ خۆشگوزەرانی و ئاسایش و سەقامگیری، نەوەك تانكەكان.

هاوكات زوهەیر الحارسی لە ریازی سعودی وای دەبینێت "دوای رۆیشتنی ئیستعمار لە ولاتە عەرەبیەكان، رژێمی نیشتمانی گەشەی كرد، ئەو كات دروشمی كاریگەریان بەرز كردبوەوە؛ بەهۆی گرێدانیان بە خاك و ئازادی و سەربەخۆیی، بەلام پاشان گەڕانەوە بۆ سەركوتكردن، بەهاتنەوەی رژێمە سەربازیەكانی تەرخانكراو بۆ سەركوتكردن و دیكتاتۆریەت، بۆیە دیمەنی لیبرالی لەدوای سەربەخۆیی تێكدرا بۆ فەزایەكی پڕ لە رەگەز پەرستی و جیاكاری مەزهەبی و تائیفی و هۆزایەتی".

ناوبراو بەردەوام دەبێت و ئەوەشی نووسیوە: دۆخی سودان و جەزائیر پێمان دەڵێ ئێمە لە بەرانبەر دۆخێكی كۆمەڵایەتیداین، یان گواستنەوە زانستی ئادەمێزاد ناسیدا، رەگی ئەم كێشەیەش پەیوەندی بە دوو بابەتەوە هەیە: لاوازی پرۆژەی گەشەكردن لە هەموو روەكانیەوە، و دروست نەبوونی دەوڵەتی هاولاتی، ئەمەش وا دەكات ئەم كێشانە وەك خۆی بمێنێتەوە، كە لەسەر هەژموونی خۆپیشاندانەكان، پێكدادانەكان، مانگرتنەكاندا هاتوە، وای دەبینێت روەو واقیع دەڕۆین"

وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا