١٠ گرنگترین سودەکانى دارچینى بۆ تەندروستى لەش چییە؟

تەندروستی

20/04/2019‌ 1491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دارچینی یەكێكە لە باشترین پێكهاتەكان لە جیهاندا، لە زۆر خواردندا بەكاردەهێنرێت چونكە تامێكی خۆشی هەیە لەهەمان كاتدا زۆر بەسودە بۆ تەندروستی لەش پێشتر لە كیشوەری ئاسیا بۆ زۆر چارەسەری نەخۆشی بەكاردەهێنرا.

-دارچینی یارمەتی رێكخستنەوەی سوری مانگانە دەدات.

 

- ئاسانكاری بۆ كرداری هەرس و هەناسەدان دەكات.

 

-دارچینی دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و كالسیۆم و ریشاڵەكان و زۆر ماددەی تر.

 

- دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە و بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی رێگە لە بلاوبوونەوەی وەرەمی شێرپەنجە دەگرێت و ناهێلێت گەشە بكات.

-دارچینی رێژەی شەكری خوێن یەكسان دەكاتەوە، چونكە برێكی باش "بوڤینول" تێدایە.

 

-بەهۆی ماددەی ریشاڵیەوە رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن كەم دەكاتەوە ناهێلێت زیاد بكات.

- سوری خوێن چالاك دەكات و بۆ ئافرەتان بەسودە چونكە سوری مانگانەیان رێكدەخاتەوە ئازاریان كەم دەكاتەوە بەڵام چۆن؟، ئەگەر ئازارێكی زۆر بۆ دروست بوو  كەمێك ئاو گەرم بكە لەگەڵ دارچینی دواتر بۆ ماوەی 4 كاتژمێر دایبنێ و بیپاڵێوە و رۆژانە 1 كەوچكی لێ بخۆ.

-دارچینی دژی هەوكردنی جومگەكانە و ئازاری جومگە كەم دەكاتەوە.

 

-رێگە لە دروستبوونی میكرۆب و بەكتریا دەگرێت لە بڵاوبوونەوەی لە لەشدا.

 

- هەرس خێرا دەكات و غازات ناهێلێت.


س.هـ