شارپرێس:
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و كاندیدێكی ئه‌و پۆسته‌ش كه ئه‌كته‌رێكی كۆمیدییه، چانسی بردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی له كاندیده‌كانی دیكه به‌هێزتره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خه‌ڵكی ئۆكرانیا به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان بۆ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا چونه‌وه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌گوێره‌ی ئامار‌و راپرسییه‌كانیش فۆلۆدۆمێر زیلینسكی، ئه‌كته‌ری كۆمیدیی ئه‌و وڵاته چانسی بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
پێشتر زیلینسكی له درامایه‌كی سیاسی كۆمیدیدا به‌ناوی "خزمه‌تكاری گه‌ل" سه‌رنجی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بۆخۆی ڕاكێشا‌و ڕاپرسییه‌كان ده‌ڵێن، زیلینسكی ده‌توانێت پێش پیترۆ پۆرۆشنكۆ، سه‌رۆكی ئێستا ئه‌و وڵاته بكه‌وێت كه خۆی بۆ هه‌مان پۆست كاندید كردوه‌ته‌وه.
له‌چه‌ند ڕاپرسییه‌كی دامه‌زراوه‌كانی ئۆكرانیادا ڕێژه‌ی پاڵپشتی خه‌ڵكی ئۆكرانیا بۆ زیلینسكی 75% یاخود 60% بووه، كه ئه‌وه‌ش به‌راورد به پۆرۆشنكۆی سه‌رۆكی ئێستا ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار به‌رزه.
ڕ . ج