سریلانکا: ناسنامەی ئەو کەسانە دەستنیشان دەکرێت لە تەقینەوەکان تێوەگلاون

جیهان

21/04/2019‌ 1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:وەرگیرانى: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی


ڕوان فیگواردین وەزیری بەرگری سریلانکا  رایگەیاند کە ئەو کەسانە دەستنیشانکراون کە دەستیان هەبووە لە روودانی ئەو هەشت تەقینەوەیەی لەکاتی بەڕیوەچوونی جەژنی قیامە لە چەند کڵێسایەکی دیاری ئەو وڵاتە روویاندا .

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی دەڵێت کە ئەو وەزیرە سریلانکییە گوتوویەتی  ناسنامەی ژمارەیەکی زۆر کەسمان دیاری کردووە کە دەستیان هەبووە لە زنجیرە تەقینەوە تیرۆریستییەی کڵێسا و هۆتێلەکانی سریلانکای گرتەوە.

هەروەک گوتوویەتی دەتوانین بڵێین ئەوە کارێکی تیرۆریستی بووە بۆیە بڕیارمانداوە بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر  قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرانسەری وڵات رابگەیەنین .

لەدرێژەی قسەکانیدا  ئاماژەى بەوەشکردوە، ناسنامەی ئەو کەسانە دیاری دەکەن و ڕادەستی لایەنی جێبەجیکاری یاسایان دەکەن.

لای خۆشییەوە هارشا دی سیلڤا وەزیری پەرەپێدانی ئابووری سریلانکا رایگەیاندوە، ئەمرۆ کۆبوونەوەی وەزاری بچووککراوەمان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کرد ، تا تاوەکو هەموو ڕێوشوێنیکی پێویست بگرینەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و گیرانەوەی سەقامگیری.

پێشتر ئاژانسی فرانس پرێس چەند راپۆرتێکی هەواڵگری بڵاوکردبۆوە کە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو ئەگەری ڕوودانی کردەوەی تیرۆریستی لە چەند کڵێسایەکی سریلانکا هەیە . 

ئاژانسی فرانس پرێس چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردبۆوە کە راپۆرتی هەواڵگرییان لەخۆگرتبوو ، تێیدا پێش ١٠ رۆژ لە تەقینەوەکان هۆشداریان دابوو لە روودانی کردەوەی تیرۆریستی لە سریلانکا ،

ئەو ئاژانسە فەرەنسییە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بۆگۆس گایلسوندارا فەرماندەی پۆلیسی سریلانکا هۆشدارییەکی ترسناکی بۆ هەموو دەزگا هەواڵگرییەکان ناردووە و تێیدا باسی لەئەگەری روودانی کردەوەی تیرۆریستی کردووە  بۆ بەئامانجگرتنی کڵیساکا سەرەکییەکانی وڵات .
س.هـ