شارپرێس:
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی سوودان ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حیزبی کۆنگرەی نیشتیمانی دەسەڵاتداری سوودان، دەستگیرکراون.
پێگەی کەناڵی ڕوسیا الیوم لە زاری چهند سەرچاوەیهكی ئاگادارهوه بڵاویكردهوه، ناوەندی هەواڵگریی سەربازی وڵاتی سوودان، هەریەکە لە ئەحمەد هارون و نافیع عەلی نافیع سەرکردەکانی حیزبی کۆنگرەی نیشتیمانی و عەلی عوسمان تەها، جێگری یەکەمی عومەر بەشیر، عەوەز ئەلجاز یاریدەری بەشیر و زوبەیر ئەحمەد حەسەن سەرۆکی بزوتنەوەی ئیسلامی سوودانی دەستگیرکردووە.
هەر بەپێی هەواڵە ئەحمەد ئیبراهیم تاهیر، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی سوودانیش لە ماڵەكهی خۆیدا بەند کراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەرچاوەکانی دادوەری وڵاتی سوودان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندبوو، داواکاریی گشتی وڵات سهرقاڵی لێکۆڵینەوە لە تاوانی سپیکردنەوەی پارە بەهۆی عومەر بەشیرەوەیە.
لەگەڵ ئە،انەشدا ئەنجومەنی ڕاگوزەری سەربازی سوودان هەشت لە فەرماندەکانی دامودەزگا ئەمنیی و هەواڵگریەکانی ئەم وڵاتەیان لەکارەکانیان لاداوە، کە بە وتەی ئەو ئەنجومەنە کارێکی لهوجۆره بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پێکهاتەی هێزە ئەمنیەکانی سوودان ئەنجامدراوە.
وەرگێڕانی: یاسین نادر