سوپای پاسدارانی ئامادەیی بۆ بڕیارەكەی ئەمریكا رادەگەیەنێت

جیهان

23/04/2019‌ 1839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی نەوتی ئێران رایگەیاند، تاران ئامادەیە بۆ هەر بڕیارێكی ئەمەریكی بە كۆتایی هێنان بەبەخشینەكان، ئەوانەی خاوی ئێران دەكڕن، لە كاتێكدا دەزگاكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە باسی ئەوەیان كردووە سوپای پاسداران هەرەشەكانی دووبارە كردووەتەوە بە داخستنی گەروی هورمزی ستراتیژی.

ئاژانسی "تسنیم" لەسەرچاوەیەكی نێو وەزارەتی نەوتی ئێرانەوە گواستویەتیەوە، بەوەی ئەمەریكا سەركەوتوو نابێت لە وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی ئێران.

هاوكات بەگوێرەی هەواڵی رۆیتەرز، كۆشكی سپی لە بەیاننامەی ئەمرۆیدا باسی ئەوەی كردوە سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ بڕیاری داوە بەخشینەكان؛ ئەوانەی رێگە بەهەندێ بەكارهێنەری نەوتی ئێران دەدات بەردەوام بن لە كڕینی ، هەڵوەشێنێتەوەو ماوەكەی درێژ نەكرێتەوە.

لە هەمان كاتدا ئاژانسی هەواڵی "فارس" لەزاری جەنراڵ عەلی رەزا تنكسیریەوە گواستویەتییەوە، بە گوێرەی یاسای نێو دەولەتی گەروی هورمز رێرەوێكی دەریاییە، ئەگەر رێگە نەدرێت لەوەی بەكاری بهێنین ئەوا دادەخەین.. لە حاڵەتی هەر هەرەشەیەكیشدا هیچ گومانی تێدا نیە ئێمە ئاوەكانی ئێران دەپارێزین و بەرگری لێدەكەین".

هەروەها ئاژانسی تسنیم پشت بەست بەسەرچاوەكەی بڵاویكردووەتەوە، چاودێری و شیكاری هەموو پێشبنیەكان و دۆخی توانراو دەدەین بۆ هەلسانەوەی هەناردەی نەوتەكەمان و رێكاری پێویستیش گیراوەتە بەر، ئێران چاوەڕێی بڕیاری ئەمەریكا ناكات بۆ نەناردنە دەرەوەی، شارەزایی چەندین ساڵەشمان هەیە بۆ لە قاڵبدانی هەوڵی دوژمنان بۆ لێدانی وڵاتەكەمان".

لەلایەكی ترەوە ئێران هەرەشەی ئەوەی كردوە رێگە لە بارهەڵگرە نەوتیەكان دەگرێت لە رێگەی گەروی هورمزەوە تێپەڕن؛ كە رێرەوێكی ئاوی ستراتیژیە بۆ گواستنەوەی نەوت لە كەنداو، ئەگەر ئەمەریكا هەولی ئەوە بدات ئابوری ئێران بخنكێنێ لە میانی وەستاندنی هەناردە كردنی نەوتەكەیەوە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا