بەرپرسێكی كورد باس لەبوونی ٥٠٠ چەكداری داعش لەنزیك مەخموور دەكات

کوردستان

23/04/2019‌ 1091 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان باس لەوە دەكات، كە ژمارەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش .

ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، لە چیای قەرەچووغی سەر بە قەزای مەخموور  زیادی كردووە ، بەجۆرێك ئێستا ژمارەیان ٥٠٠ چەكداری تێپەڕاندووە .

غەیاس سورچی لە لێدوانێكدا دەڵێت: ئێستا ناوچەی چیای قەرەچووغ بۆتە پەناگەیەكی ئارام بۆ چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ، دەتوانم بڵێم ئێستا ئەو ناوچەیە مەترسیدارترین ناوچەی نەینەوایە.

سورچی دەشڵێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستن ژمارەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ٣٠٠ جەكدارەوە زیادیان كردووە بۆ ٥٠٠ چەكدار ، ئەوە سەرباری خێزانەكانیان.

سورچی داوای لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد كە پرۆسەیەكی فراوانی پاككردنەوەی ناوچەكە بەڕێوەبەرن بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی ئەو تیرۆریستانە، گوتووشیەتی پاكنەكردنەوەی چیاكە بەخێرایی مەترسی لەسەر موسڵ درووست دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی