شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەى زیاتر بەخۆیەوە بینیەوە تەنیا لە ئەمڕۆدا ٥٠ سەنت بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز دوانیوڕۆى ئەمڕۆ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بۆ ٧٤ دۆلار و ٥١ سەنت بەرزبووەتەوە لەکاتێکدل بەیانى ئەمڕۆ ئەو نرخە ٧٤ دۆلار بووە بەو پێشە نرخى نەوت بە ٣% بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا گەیشتە ٦٦ دۆلار، بەلام لەبیانیدا نرخەکەى ٦٥ دۆلار بووە و بە رێژەى لە ٤% بەرزووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەندى راستەوخۆى بە فشارەکانى ئەمریکاوە هەیە لەسەر بازاڕى جیهانى نەوت کە بازارى جیهان لە کڕینى نەوتى ئێران ئاگادار کردووەتەوە.
س.هـ