بازرگانانی كورد پێی دەوڵەمەند دەبن
عێراق‌و هەرێمی كوردستان بووەتە جێگەی ساغكردنەوەی ئۆتۆمبیلی بەكارهاتووی ئەوروپی

عیراق

24/04/2019‌ 3417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتێكی كەناڵی دویچە فیلەی ئەڵمانی باس لەوە دەكات ، عێراق بۆ بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلی بەكارهاتوو بووەتە زەوی سەیروسەمەرەكان، بەجۆرێك ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە وڵاتانی رۆژئاوایی بەهۆی روودانی ئۆتۆمبیلەوە دەسڕدرێنەوە ، جاریكی تریش لەعێراق گیانی كەسێكی تریش دەكەن بەقوربانی، ساڵانەش بازرگانی پارچەكانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەو وڵاتە دەگاتە ملیارەها دۆلاری ئەمەریكی .

راپۆرتەكە لەسەر زاری یەكێك لەو كەسانەی بارزگانی ئەو پارچانە دەكات‌و ناوی كاری بەكرەو لەشاری هەولێر  پێشانگایەكی بۆ بازرگانی ئەو پارچانەی ئۆتۆمبیل هەیە دەڵێت: بەردەوام ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەوڵاتانی رۆژئاوایی دوای ئەوەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن‌و ڕەش دەكرێنەوە  پارچەكانیان دەهێنرێن بۆ ئێرە ، تەنانەت ئێرە بووەتە ناوەندیكی سەرەكی بۆ ئەو بازرگانییە".

بەكر دەشڵێت: "نزیكەی ٢٠٠ بازرگانی كورد لەو ڕێگایەوە زۆر دەوڵەمەند بوون ، بەراستی قازانجەكەی زۆر زۆرە ، ئەگەر هاتباو هاوبەشێكم هەبوایە ئەوە دەچووم بۆ ئەوروپا و ئەو بازرگانییەم دەكرد ".

بەپێی راپۆرتەكە، لەسەر سنوور هیچ چاودێرییەك لەسەر كوالێتی ئەو پارچانە نییە ، ئەوان تەنیا لەوە دەكۆڵنەوە ئاخۆ ئەو ئۆتۆمبیلە بەتەواوەتی لەسەر شێوەی پارچە بەقاچاخ نەهێنراوە، چونكە ڕێگە بەئۆتۆمبیل نادرێت بێتەناوەوە ئەگەر تەمەنی لە ساڵێك زیاتر بێت ، بۆیە ئەگەر لەسەر شێوەی پارجە بێت ئەوان نازانن تەمەنی چەندە ، لەگەڵ ئەوەی دەزانن هەر چۆنێك بێت لە پارچە چینییەكان هەر باشترە ". 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، پارچەكانی ئۆتۆمبیل لە دوو ڕێگاوە دێنە ناو عێراقەوە ، یەكێكیان لە دوبەیەوە و لەڕێگای بەندەر عەباسی ئێرانەوە  ئەوەی تریان لەڕێگای توركیا و بەناو خاكی توركیادا ، بەڵام گومرگكردنی ئۆتۆمبێل لەرێگای توركیاوە خەرجییەكەی زیاترە ".

هەروەها راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، كە قەبارەی ئەو بازرگانییە ساڵانە ٤ ملیار دۆلارە ، بەجۆرێك هەولێر بووەتە ناوەندی سەرەكی بۆ بازرگانییەكە و لەوێوە پارچەكان بە بەغدا و موسڵ و بەسرە دەفرۆشرێنەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی