توركیا لەڕێگای دیواری كۆنكرێتییەوە عفرین لەرۆژئاوای كوردستان دادەبڕێت

کوردستان

24/04/2019‌ 1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگاكانی راگەیاندنی فەرمی حكومەتی سوریا باس لەوە دەكەن، كە هێزەكانی توركیا لەدەوروبەری عفرین دەستیان كردووە بەبنیادنانی دیوارێكی كۆنكرێتی بەدرێژایی ٧٠ كیلۆمەتر  .

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا "سانا" بڵاویكردەوە، كە ئامانجی توركیا لە درووستكردنی ئەو دیوارە دابڕینی عفرینە لەدەوروبەرە جوگرافییە سرووشتییەكەی و بڕینی پەیوەندی ناوچەكە بەیەكترییەوە.

ئاژانسەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ناوخۆیی و ڕاپۆرتی هەواڵیی وێكچوو بڵاویشیكردەوە، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هێزەكانی توركیا پرۆسەیەكی فراوانی رووخان و وێرانكردنی ئەو موڵك و ماڵانەیان دەستپێكردووە، كە هی خەڵكی مەدەنی ناوچەی چیای جلبلن ، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ درووستكردنی دیوارێكی جیاكەرەوە، كە لەگوندی مریەمەین لەباكوورەوە دەستپێدەكات بۆ گوندی كیمار لە باشوور ، چیای جلبل لە باشووری رۆژئاوا ، تا ساری عەفرین لە ناوچەكانی باكووری حەلەب داببڕێت .

ئەو سەرچاوانە باس لەپیلانێكی بەپەلەی توركیا دەكەن بۆ درووستكردنی دیوارێك بەدرێژایی ٧٠ كیلۆمەتر  لەناوچەكە لەگەڵ چەندین تاوەری چاودێریی، كە پەیوەندیان لەگەڵ خاڵە سەربازییە توركییەكان دەبێت لە ئیدلبی نزیك عفرین .

لەلایەكی ترەوە ئەو سەرچاوانە دەڵێن: توركیا تائێستا توانیویەتی ٥٦٤ كیلۆمەتر لەو دیوارەی بەدرێژایی سنووری توركیا و سوریا درووستی  دەكات تەواو بكات ، كە درێژییەكەی ٧١١ كیلۆمەترە .

سانا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە هێزەكانی توركیا بەشێك لە خەڵكی عفرینیان دەركردووە تا بەشێك لەو گروپە تیرۆریستیانە لەشوێنی ئەوان نیشتەجێبكەن ، ئەوە جگە لەوەی توركیا بەشێك لەخیتوونی شارەكەی بڕیوەتەوە و هەڕەشەشەی دەركردنیان لەبەشێكی تری خەڵكەكە كردووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی