نەتەنیاهۆ ناوی شارۆچكەیەكی بەرزاییەكانی جۆلان دەكات بە ترامپ

جیهان

24/04/2019‌ 765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، وەك نیشانەی ڕێزو سوپاسێك بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، كە بەرزاییەكانی جۆلانی بەفەرمی وەك بەشێك لەخاكی ئیسرائیل ناساندووە، یەكێك لە شارۆچكەكانی ئەو ناوچەیەی بەناوی ترەمپەوە دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بنیامین نەتەنیاهۆ، كاتێك سەردانی بەرزاییەكانی جۆلانی كردووە، راشیگەیاندووە بڕیارەكەی ترامپ سەبارەت بە بەرزاییەكانی جۆلان، هەموو ئیسرائیلییەكانی دڵخۆشكرد.

هەروەها ئاشكرایكردووە، كە پڕۆژەیاسایەك دەباتە پەرلەمانی ئیسرائبل تا ناوی یەكێك لە شارۆچكە نوێیەكان لەبەرزاییەكانی جۆن بكەن بەناوی ترامپ.

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیل دوو هەفتە پێش لە هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیلیش بەڵێنی ئەوەیدابوو، كە لە ئەگەری سەركەوتنی لەهەڵبژاردنەكاندا بەرزاییەكانی جۆلان و قودس و كەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن دەبەستێتەوە بە خاكی ئیسڕائیلەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر