ژمارەی بەتەمەنەكان لەجیهان ژمارەی منداڵەكانیان تێپەڕاندووە

جیهان

25/04/2019‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەیەكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ژمارەی پیرەكان لەساڵی 2018 لەسەر ئاستی جیهان رووی لەزیادبوون كردووە، بەشێوەیەك ژمارەی منداڵانیان تێپەڕاندووە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، یەكەم جارە لەمێژووی مرۆڤایەتی ژمارەی بەتەمەنەكان لەژمارەی منداڵەكانی سەر زەوی زیاتر بن، لەو بارەشەوە هۆشداریدراوە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە، ژمارەیان یەكسانە بە 705 ملیۆن كەس، لەكاتێكدا منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ ژمارەیان 650 ملیۆن كەسە.

هەروەها راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، كە كەمبوونەوەی ژمارەی منداڵان پەیوەندی بەكەمخستنەوەی وەچەیە لەلایەن مرۆڤەوە، كە ئەوەش بەمەترسی ناوبراوە.

هـ ـ ح