ڕوسیا كاتی پێدانی سیستەمی بەرگری موشەكی S400ی بە توركیا دیاریدەكات

جیهان

25/04/2019‌ 1098 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوبەری تۆڕی هەناردەكردنی سەربازی ڕوسیا ڕایگەیاند،  پڕۆسەی وەرگرتنی سیستەمی بەرگری موشەكی S400 بۆ توركیا لە مانگی تەمووزدا دەست پێدەكات.

ئاژانسی سپۆتینگ لەزاری بەڕێوبەری تۆڕی هەناردەكردنی سەربازی ڕوسیا بڵاویكردەوە، پڕۆسەی وەرگرتنی سیستەمی بەرگری موشەكیی S400ی ئەو وڵاتە بۆ توركیا لە مانگیی تەمووزدا دەستپێدەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، سیناتۆرە دیموكراتەكانی ئەمریكا جەختیان كردووەتەوە، كە ئەگەر وڵاتی توركیا سیستەمی بەرگری موشەكی S400ی ڕوسیا بكڕێت، واشنتۆن هەرگیز فڕۆكە شەڕكەرەكانی F35 ڕادەستی توركیا ناكات.

بەڵام بەرپرسانی توركیا پێشر ڕایانگەیاندبوو، لە كڕینی سیستەمی بەرگری موشەكی S400 وازناهێنن و ئەگەر ئەمریكاش فڕۆكە شەڕكەرەكانی F35 هەناردەی وڵاتەكەی نەكات، ئەنقەرە پێویستییەكانی خۆی لە وڵاتانی ترەوە دابیندەكات.

وەرگێڕان: یاسین نادر