ئەمریكا پشتگیری داواكارییەكانی شەقامی سودانی دەكات

جیهان

25/04/2019‌ 704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكاتێكدا یەكێتی ئەفریقی لە میانی لوتكەی قاهیرەدا پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر دەربڕی ە پێدانی كاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی رێكارەكانی چاكساز دیموكراتی؛ كەچی ئەمەریكا لایەنگیری بۆ سەقامی سودانی دەربڕی و داوای ئەوەی كرد دەسەلات رادەستی مەدەنییەكان بكرێت وەك وەلامدانەوەیەك بۆ داواكاری خۆپیشاندەران و بە شەرعیی وەسفی كردون.

لەم بارەیەوە، ماكیلا جیمس بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا وتی : پاڵپشتی داواكاری شەرعی گەلی سودان دەكەین، بەوەی حكومەتێك پێك بێت مەدەنیەكان بەڕێوەی بەرن، ئێمە لێرەین بۆ هاندانی هەردوولا بۆ كاركردن و تەكاندان بەم پرۆژەیە لە زووترین كاتدا.

جێمس كە بەرپرسی راسپێردراوە بۆ كاروباری رۆژهەلاتی ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوە، لە ئێستادا گەیشتۆتە خەرتوم بەسەرۆكایەتی وەفدێكی ئەمەریكی بۆ ئاگادار بوون لە رووداوەكانی دۆسیەی سودانی.

لە پێنوێنێكی بەهێزدا بۆ دەرخستنی هەڵوێستی ئەمەیكا لە بەرامبەر پەرەسەندنەكانی سودان، جیمش دووپاتیكردەوە " گەلی سودان بە روونی گوزارشتی لە داواكاریەكانی كردوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردوە " دەمانەوێ لەم ئاستەدا پاڵپشتی بكەین، ئەمەش باشترین رێگایە بۆ پێشكەوتن روەو كۆمەڵگەیەك كە رێزی مافەكانی مرۆڤ و دەوڵەتی یاسا دەگرێـت، و توانای ئەوەی هەبێت چارەسەری ئەو كێشە مەترسیدارانە بكات كە رووبەرووی دەبێتەوە".

سەرچاوە: رۆژنامەی العرب
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا