هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ژمارەى قوربانیانى شەڕى داعشى راگەیاند

عیراق

25/04/2019‌ 942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانیەتى دژى داعش ژمارەى قوربانیانى هاوڵاتیانى مەدەنى لەعێراق و سوریا لەشەڕەکاندا ئاشکرا کرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش لەبەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، له‌ مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ وه‌ تا كۆتایی مانگی ئازارى ئەمساڵ بەهۆى ئۆپراسیۆنه‌كانی رووبەرووبونەوەی داعش له‌ عێراق و سووریا هەزارو  ٢٩١ کەسى مەدەنى كوژراون.

ئاماژەى بەوەشکردوە له‌و ماوەیەدا  ٣٤ هەزارو ٦٦٤ جار هێرشکراوە سەر جار چه‌كدارانی داعش لەئەنجامدا بەهۆى بۆردومانەکان و بۆمبارانەوە زیاتر لە هەزار و ٢٩١ کوژراون.

ساڵی 2014 کاتێک رێکخراوى چه‌كدارانی داعش سەرى هەڵدا ئەمریکا هاوپەیمانیەتیەکى لە ٦٠ وڵاتى جیاجیا پێکهێنا بۆ رووبەرووبوونەوەى ئەو رێکخراوە.

س.هـ