شارپرێس:
هه‌ڕه‌شه دژیه‌كه‌كانى ئێران به داخستنى گه‌رووى هورمز له به‌رامبه‌ر كه‌شتیگه‌لی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌رجه‌سته‌ى كشانه‌وه‌یه‌تى له په‌یماننامه‌ى سنوردراكردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان، ڕاده‌ى دڵه‌ڕاوكێى ناوه‌نده سیاسه‌ییه‌كانى ئێرانیش نیشان ده‌دات كه زۆرینه‌یان به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن، ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ نزیك بوونه‌وه‌ى له واشنتۆن بگرنه‌به‌ر و خۆشیان له سزا ئابوورییه‌كان بپارێزن كه تاران به‌رگه‌یان ناگرێت هه‌روه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن، لێكه‌وته‌كانى ئه‌و سزایانه‌ش سنورى كورتمه‌وداى ئێستا ده‌بڕن و كاریگه‌رى دوورمه‌ودایان ده‌بێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى میدیایى فه‌رمى ئێرانى له‌سه‌ر زارى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه‌وه، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه یه‌كێك له بژارده‌كانى تاران كشانه‌وه‌یه له په‌یماننامه‌ى سنورداركردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا تازه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، له‌ولاشه‌وه سوپاسالارى سوپاى ئێران محه‌مه‌د باقرى هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمزى كرد له به‌رده‌م بازرگانى نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام دواتر له‌و لێدوان و هه‌ڕه‌شانه‌ى په‌شیمان بۆوه.
ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى ئێرانیش له زارى زه‌ریفییه‌وه ڕایانگه‌یاند كه ((بژارده‌كانى ئێران جۆراوجۆرن و ده‌سه‌ڵاتدارانى ووڵات تاوتوێیان ده‌كه‌ن، كشانه‌وه له په‌یماننامه‌ى سنورداركردنى چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانیش یه‌كێكه له بژارده‌كان)).
له پاره‌وه گرژێیه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران له ده‌رئه‌نجامى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه‌مه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى گه‌ڵ تارانى ساڵى 2015 ده‌ستى پێكردۆته‌وه.
مانگى پێشوو واشنتۆن پاسه‌وانى شۆڕشى ئێرانى وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆرستى پۆلێن كرد، داواشى له ووڵاتان كرد نه‌وتى ئێرانه نه‌كڕن، ئه‌گه‌رنا تووشى سزاكان ده‌بن.
ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه ده‌كات له په‌یماننامه‌ى سنوردراكردنى چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان كه له‌گه‌ڵ 6 ده‌وڵه‌تدا ( ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا،ڕوسیا ، چین، به‌ریتانیا) مۆرى كردووه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌شى كردووه له ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپى شكستیانهێنا له ده‌سته‌به‌ركردنى سوود و كه‌ڵكى ئابوورى بۆ تاران.
ئه‌وروپییه‌كانیش ووتیان هاوكارى و یارمه‌تى كۆمپانیاكان ده‌ده‌ن له ته‌واوكردنى كاره‌كانیان له ئیران‌دا، تا ئه‌و كاته‌ى تاران پابه‌ندى ڕیككه‌وتننامه‌كه بێت، به‌ڵام ئێران پێى وایه میكانیزمه‌كانى پراكتیزه‌كردنى ئه‌و یارمه‌تى و هاوكارییه خاوخلیچكن بۆ به‌ڕێوه‌چوونى مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانى نێوان خۆى ئه‌وروپا.
زه‌رفى ووتى: ((ئه‌ورپییه‌كان ساڵێكیان له‌به‌رده‌ستدا بوو، به‌ڵام جێى داخه كه هیچ ڕێوشوێنێكى كرده‌ییان نه‌گرته‌به‌ر. ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ینه‌وه پێچه‌وانه‌ى خه‌مساردى پێشوویان هه‌نگاو بنێن و كاتى زۆریشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌رده‌سته)).
محه‌مه‌د باقرى سوپاسالارى ئێرانیش هۆشدارى ئه‌وه‌یدا كه ئێران ده‌توانێت گه‌رووى هورمزى ستراتیژى دابخات، ئه‌گه‌ر فشارى زیاترى بخرێته‌سه‌ر.
باقرى ووتیشى: ((ئێمه نامانه‌وێت گه‌رووى هورمز دابخه‌ین، مه‌گه‌ر ڕه‌فتارى نه‌یاره‌كانمان لێمان نه‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌مان له‌و گه‌روه‌وه نه‌ڕوات، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه نه‌وتى هیچ ده‌وڵه‌تێكى دیكه‌ى پێدا ناڕوات)).
ئه‌م لێدوانانه‌ى باقرى دواى ئه‌وه هات كه واشنتۆن ڕایگه‌یاند سزا به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه نه‌وتى ئێرانى ده‌كڕن و له‌وانه‌ش هندستان و چین و توركیا)).
پێشتر ئه‌مریكا 8 ده‌وڵه‌تى له كڕینى نه‌وتى ئێرانى به‌ده‌ر كردبوو، به‌ڵام دواتر له‌م كاره‌ى په‌شیمان بۆوه و ئه‌و به‌ده‌ركردنه‌ى لابرد.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌یاندا له كاتى بوونى هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یى و ئه‌منییه‌كانیان، له‌وانه‌یه ئێران گه‌رووى هورمز دابخات كه شاده‌مارى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى نێوده‌وڵه‌تییه.
ڕۆژى 4 شه‌ممه‌ى پێشووش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له لێدوانێكیدا ووتى: ((پێمان وایه ئێران له فرۆشتنى نه‌وته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بین له دۆزینه‌ى كڕیار بۆ نه‌وته‌كه‌مان، به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌كارهێنانى گه‌ورووى هورمز وه‌ك ڕێڕه‌وێكى ئه‌مین بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش سه‌رشێتانه وویستى ڕێگریمان لێ بكات، ده‌بێت ئاماده‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاكامه‌كانى ئه‌و بڕیاره‌ى بێت)).
له ڕووى یاساییه‌وه ئێران ناتوانێت ئه‌و گه‌رووه ئاوییه دابخات، چونكه به‌شێكى ده‌كه‌وێته ئاوه هه‌رێمییه‌كانى سوڵتانشینى عومانه‌وه، به‌ڵام كه‌شتییه‌كان به ئاوه‌كانى ئێران‌دا تیده‌په‌رن و له‌ژێر پارێزگارى و به‌رپرسیاریه‌تى چه‌ك ده‌ریایى پاسه‌وانى شۆڕشى ئێرانیدایه.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن داخستنى گه‌رووى هورمز به‌زاندنى هێڵى سووره و به‌ڵینى ئه‌وه‌شیاندا ڕێوشوێنى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌گرنه‌به‌ر.
كاپتن بێڵ ئۆریان به ناوى سه‌ركردایه‌تى مه‌ركه‌زى ئه‌مریكاوه ووتى: (( باى ئه‌وه هێزمان هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له ئازادى بازرگانى و كه‌شتیڕانى به‌كاریبێنین)).
جێى باسه كه ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كان ڕاهێنانى سه‌ربازى له كه‌نداودا ده‌كه‌ن و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بیش وه‌ك سعودیه و ئیماڕات هاو‌به‌شیانن و خاوه‌ن توانستى ده‌ریایى ته‌كنه‌لۆجیاى ئاستبه‌رزیشن. نووسینگه‌ى هه‌واڵگرى ده‌ریایى ئه‌مریكاش ساڵى پار له ڕاپۆرتێكیدا ووتى هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئێران به‌له‌مى تێژڕه‌وو و بچوك و موشه‌كى كرۆز و مینى دژ كه‌شتییه‌كان ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا ناتوانن كێبڕكێى ته‌كنه‌لۆجیاى ڕۆژئاوایى بكه‌ن.
ئه‌مریكاش ووتى كه مینته‌قینه‌ره‌وه و كه‌شتى جه‌نگى یاوه‌ر و له‌وانه‌شه هێرشى ئاسمانى به‌كاربێنن بۆ پاراستنى ئازادى بازرگانى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوپاى ئێرانى ئه‌و گه‌رووه دابخات، ئه‌وا كردنه‌وه‌ى گه‌رووه‌كه كاتێكى زۆرى ده‌وێت.
مایكڵ كونێڵى سه‌رۆكى پرۆگرامى ئێران له دامه‌زراوه‌ى سى ئێن ئه‌ى ئه‌مریكى بۆ توێژینه‌وه قازانج نه‌وویسته‌كان گووتى ئه‌وه‌ى توانستى ئێرانى ده‌توانى له‌م بواره‌دا سوودى لێ وه‌ربگرێت مینه ده‌ریاییه‌كانن و زۆرینه‌ى دڵه‌ڕاوكێكانیش له‌و مینانه‌وه دێن.
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر