دروستكردنی ئامێرێكی زیرەك كە دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ نووسین

هەمەڕەنگ

01/05/2019‌ 497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی دەزگای "سنسور تیخ"ی روسی، دینیس كولیشوف رایگەیاند، شارەزاكانی دەزگاكەیان ئامێرێكیان دروستكردووە، كە دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ نووسین.

ئەو سەرۆكە راشیگەیاند، ئامێرەكە ناوی "چارلی"یەو لەیەكێك لەبانكەكانی روسیا تاقیدەكرێتەوەو دواتر دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

ئامێری "چارلی" بەهاوكاری دەزگای "سكولكوفو" بەرهەمدەهێنرێت‌و لەداهاتوو لەچەند بوارێكی جیاواز بەكاردەهێنرێت.

هـ ـ ح