نـرخـی نـەوت لـە بـازاڕەكـانـی جـیـهـان جـێـگـیـر دەبـێـت

جیهان

02/05/2019‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە دەبینێت، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 12 سەنت بەرێژەی 0.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 31 سەنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە