ریاڵ مەدرید هێرشبەرێك دەكرێت

وەرزش

04/05/2019‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید لەهاوینی داهاتوو هێرشبەرێك دەكرێت، بۆ ئەوەش گرێبەستێكی لەكۆتایی نزیك دەبێتەوە.

تۆڕی سكای سپۆرت ئەڵمانی بڵاویكردەوە، كە گرێبەستەكەی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ هێرشبەر لۆكا یۆفیچی یاریزانی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانییە.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی فرانكفۆرت گەیشتووەتە رێككەوتن‌و لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بەگرێبەستێكی 60 ملیۆن یۆرۆیی دەكرێت.

ئەو یاریزانە تەمەنی 21 ساڵەو لەیارییەكانی خولی ئەڵمانی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدریدو یۆفیچ بۆ ماوەی شەش ساڵە.

هـ ـ ح