شارپرێس:
جۆسیب بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە وەسفی ئەستێرەی یانەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی كرد.
بارتومیۆ لەلێدوانێكی بۆ رۆژنامەی گاردیان وتی: ئێمە لەگەڵ كەسێكی تایبەتی وەك میسی دەژین، كە ئەو هاوشێوەی نییە، چونكە كەسێكی ئاسایی نییە.
سەرۆكی بەرشەلۆنە وتیشی: ئەوەی میسی دەیكات بۆ ئێمە زۆر گەورەیە، كە هەموو جارێكو لەهەر یارییەك شتێك دەكات ناتوانی باوەڕی پێبكەیت.
لەبارەی كۆتایی ژیانی وەرزشی میسی، سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە وتی: ئێمە دەزانین، سێ بۆ چوار ، یان پێنج ساڵی تر میسی دەتوانێت یاری بكات، بەڵام ئەوە خۆی بڕیاری لێدەدات.
هـ ـ ح