شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێیوایه، هیوایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه لیڤه‌رپوڵ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چواری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بباته‌وه.
جۆزێ مۆرینیۆ، له‌باره‌ی یاریی ڕابردووی هه‌ردوو یانه‌كه وتی، تا ئه‌و كاته‌ی به‌رشه‌لۆنه دوو گۆڵی هه‌بوو هیوایه‌ك مابوو بۆ بردنه‌وی لیڤه‌رپوڵ له‌یاریی داهاتوویدا له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه.
به‌ڵام به‌وته‌ی مۆرینیۆ، له‌گه‌ڵ گۆڵی سێیه‌می به‌رشه‌لۆنه‌دا كه میسی كرد، هیچ هیوایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی كوڕانی یۆرگن گلۆب بتوانن یاریی داهاتوو به‌رنه‌وه.
ده‌شڵێ، ئه‌گه‌ر بێتوو یاریی داهاتوو به‌رشه‌لۆنه یه‌ك گۆڵ تۆماربكات، ئه‌وا ئه‌ركی لیڤه‌رپوڵ بریتی ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی پێنج گۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه شكست نه‌هێنن.
ڕ . ج