شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی نرخێكی خه‌یاڵیی بۆ فرۆشتنی پۆڵ پۆگبای یاریزانی دیاریكردووه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌نییه به كه‌متر له 188 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری پۆگبا ببێت.
له‌ئێستادا یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان هه‌وڵی ڕازیكردنی پۆگبا ده‌دات بۆ مانه‌وه له‌یانه‌كه، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی ڕۆیشتنیدا نرخێكی خه‌یاڵیی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه داناوه.
هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید، به‌رشه‌لۆنه‌و یۆڤانتۆس هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆگبا ده‌ده‌ن له‌هاوینی داهاتوودا.
ڕ . ج