هەواڵگری توركیاو داعش شەرێگی راگەیاندنی گەورە دژ بەشەرڤانان بەرێوەدەبەن

کوردستان

05/05/2019‌ 1922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەچەند سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە، ئەوەی زانیووە هەواڵگری توركیا بەمەبەست، هێرشێكی میدیایی زەبەلاحی دژ بە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستپێكردووە، ئەمەش لە ڕێگەی كۆمەڵێك چالاكوانی شارەكانی دێرزور و حەسەكە و ڕقە، بەوانەش وێنەگرتنی چەند دیمەنێك لەباشووری توركیا و بڵاوكردنەوەیان بەوەی پێشێلكارین دژ بە مافی خەڵكانی سیڤیلی عەرەب لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە، لەمەشدا ویستوویانە بە زەقی ئەوە دەربخەن، كە كوردەكان بە دیاریكراوی ئەنجامدەری ئەو پیشێلكارییانەن.

ئەو هەڵمەتە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی توركیا بۆ خوڵقاندنی فیتنە و ئاشوبێك لە نێوان كورد و عەرەبدا لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوڕاتی سوریا، لەگەڵ زیادبوونی دەنگۆكانی توركیا بە نزیكبوونەوەی وادەی پێكهێنانی ناوچەیەكی ئارام بەسازانێكی نێوان ئەمریكا و ئەنقەرە،

بە تەنیشت شانە نووستووەكانی داعشەوە، هەواڵگری توركیا و قەتەر ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕن لە بڵاوكردنەوەی پشێوی لەناوچە كوردییەكانی ژێر دەسەڵاتی ((هەسەدە)).

میدیاكانی قەتەر و توركیا لە هەوڵی ئەوەشدان دەستكەوتەكانی هەسەدە بشێوێنن لە لەناوبردنی داعش، وە ڕەنگڕێژكردنی ڕووكاری جەنگاوەرە كوردەكانە  بەوەی تیرۆرستن.

پێشتر توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی  هێزەكانی سوریای دیموكراتی كردبوو كە یەكینەكانی پاراستنی گەل بەسەریدا زاڵن و جەنگاوەرانی هۆزە عەرەبییەكانیش هاوشانی یەكینەكان دەجەنگن لە ناوچەكە.

سەرچاوەكە وتیشی: چەند چالاكوانێكی بەشداربووی ئەو هەڵمەتە لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندییە تایبەتییەكانیان لەگەڵ ڕۆژنامەوان و میدیاكارانی عەرەبی و نێودەوڵەتی  بقۆزنەوە بۆ برەودان بە دەنگۆی بێبنەما دژ بە هەسەدە و چەواشەكاری لە دژیان.

هەندێك لەو چالاكوانانە لە كاتی حوكمڕانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فوڕاتدا، پشتیوانییەكی داراییان گەورەیان لێدەكرا ، هەندێكی دیكەشیان ئێستا لە چەند ووڵاتێكی ئەوروپی دەژین.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ  ل 27 ی ئیپڕیلی مانگی ڕابردوو  ئەوەی بڵاوكردەوە كە دەزگای هەواڵگری توركیا بە مەبەست چەند سەركردەیەكی لایەنە پاشكۆكانی خۆی بانگ كردووە لە خەڵكی دێرزور، ئەو كارەش بۆ ئامادەسازی بووە بۆ جوڵاندنی ئەو كۆمەڵانە دژ بە هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات، ئەو كۆمەڵانە سودیان لە پشێوی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەش وەرگرتووە ە هاوشان بوون لەگەڵ هەندێك خۆپێشاندانی هاووڵاتیان دژ بە هەسەدە.

هێزەكانی ئەمركیاش لەو ناوچەیە كۆششەكانی خۆیان چڕكردۆتەوە بۆ خاوكردنەوەی ئەو بارگرژییانەی لە نێوان كوردەكان و عەرەبەكانی ئەو ناوچەیە سەریان هەڵداوە.

سەركردە كوردەكانیش ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە جێگری سەرۆكی توركیا فوئاد ئۆقتای لە ئەنقەرە چاوی بە ئەنجومەنی باڵای هۆز و تیرە‌ سورییەكان كەوتووە بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی قەوارەیەكی سەربازی نوێ بۆ ڕزگاركردنی دێرزور.

پیشتریش پێكهانی ئەو ئەنجومەنە وەك گردبونەوەیەكی سوری ئۆپۆزسیۆن ڕاگەیەندرا بوو لە میانەی ئەو گۆنگرەی دامەزراندنەی لە دیسەمبەری ڕابردوو لە شاری ئەعزاز لە ناوچەی لادێنشینی حەلەبی باكور گرێدرا بە ئامادەبوونی سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ، هۆزە و تیرە بەشداربووەكانیش پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپەڕاسیۆنە توركییە چاوەڕوانكراوەكان دەربڕی دژ بە هێزەكانی هەسەدە، نوێنەری سەربازی ئەو لایەنانەش سەردانی ئەنقەرەیان كردووە بۆ تاوتوێكردنی هاریكرای لەگەڵ سوپای توریكا لە ڕۆژهەلاتی فوڕات.

ڕامی عەبدولڕەحمانی بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە فبرایەری ڕابردوو ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە هەردوو دەزگای هەواڵگری توركیا و قەتەری، بە پاساوی پاراستنی ئەمن و ئاسایش، كار بۆ پێكهێنانی هێزێك دەكەن لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات بۆ جەنگان دژ بە هەسەدە.

سەرچاوە: ئەحوال توركیا 
وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر