شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی شوباتی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شارپرێس-ی راگه‌یاند، سبەی سێشەممە مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابەش دەکرێت.
راشیگه‌یاند، رۆژی چوارشەممە 8-5-2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و رۆی پێنجشەممە 9-5-2019 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، یەکشەممەی داهاتوو 12-5-2019 مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابەش دەکرێت.