شارپرێس:
ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵپارێزی یانه‌ی پۆرتۆ-ی پرتوگالی نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دوچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بوو.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دوای چوار ڕۆژ مانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه، ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی یانه‌ی پۆرتۆ نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نوسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه دیار نییه.
كاسیاس له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای جێهێشتنی نه‌خۆشخانه ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه دوو هه‌فته یاخود دوو مانگ پێویست به‌وه بكات كه پشوو وه‌ربگرێت.
ڕ . ج