پێكدادانی سەربازی نزیكە.. ئێران و ئەمریكا یەكتر تۆمەتبار دەكەن

جیهان

09/05/2019‌ 1679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بارگرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لە بەرزبوونەوەدان، كە چاوەڕێی بەرەنگاربوونەوەیەكی ڕاستەوخۆیان لێدەكرێت، واش چاوەڕوان دەكرێت گۆرەپانی بەرەنگاربوونەوەكەی نێوانیان وڵاتێكی عەرەبی بێت.

هەڕەشەكردنی هەردوولا بەتایبەت دوای ئەوە پەرەی سەند، كە جۆن بۆڵتۆنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كتوپر هەڕەشەی ئەوەی كرد، هیزێكی توند و تۆكمە دژ بە ئێران بەكاردێنن.

لەوانەیە گۆڕەپانی جەنگەكە لە قسە و قسەڵۆكی هەردوولاوە وەرچەرخێت بۆ گۆڕەپانێكی ڕاستەقینەی سەر ئەرزی واقع لەسەر گۆرەپانیووڵاتێكی عەرەبی، بە گوێرەی ڕۆژنانەی (The Guardian) ی بەریتانی، لەوانەشە ژمارەیەك دەوڵەت ببنە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەكەی  نێوان هەردوولاش.

هەڕەشەكانی دژ بەئێران‌و هاوپەیمانەكانی
بۆڵتۆن ڕایگەیاند، پەرەیان بە بڵاوپێكردنەوەی هێزی سەربازی داوە لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام وردەكاری ئەو پرسەی باس نەكرد.

ناوبراو  رایگەیاند، ئەمریكا لە هەوڵی ئەوەدا نییە لەگەڵ ڕژێمەكەی ئێران بچێتە جەنگەوە، بەڵام تەواو ئامادەباشە بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێك، چ ئەوەی هێرشی بەلەجیاتی بێت یان ڕاستەوخۆ لە لایەن پاسەوانی شۆڕشی ئێرانییەوە بێت یان لە لایەن هیزە نیزامییەكانی ئێرانەوە بێت.

هەروەها مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەش پاڵپشتی قسەكانی بۆلتۆنی كرد و وتی: "ئەگەر ڕەفتارێكی لەوجۆرە ڕووبدات و چەند بریكارێكی تاران و  میلیشیاكانی وەك حزبوڵا ڕەفتاری دوژمنكارانە بنوێنن، ئەوا ئۆباڵی ڕاستەوخۆی دەخەینە ئەستۆی سەركردایەتی ئێرانی".

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەمریكا، زانیاری ڕازگری لە بارەی كردەی گریمانەكراوی لەو جۆرەی‌ پێگەیشتوون.

فەڵەستین یەكەم شوێنی ئەو هەڵكشانە سەربازییە دەبێت
ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، جوڵانەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەڵەستین ، كە لە لایەن دەوڵەتە ڕۆژئاواییەكانەوە خراوەتە لیستی  ڕیكخراوە تیرۆرستییەكانەوە لە لایەن ئێران و حزبوڵای لوبنانییەوە پارەدار (تمویل) دەكرێت، جوڵانەوەی جیهاد چۆتە پاڵ حزبولڵای لوبنانی و لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لە كەرتی غەزەوە ڕۆكێتی ئاراستەی ئیسڕائیل كردوون، هەروەك ڕۆژنامەی گاردیان دەڵێت. بۆڵتۆن و پۆمپیۆ پێیان وایە ئێران دوور بە دوور، كەرتی غەزە بەكاردینێت بۆ ورژاندنی توندوتیژییەكی دیكە دژ بە ئیسڕائیل و ئەمریكا لە ڕێگەی بریكارەكانی لە ناوچەكە. 

سوریا و هەڵكشان لە ئیدلب
دەكرێت سوریا دەروازە و كلیلێك بێت بۆ واشنتۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، هێزی ئێرانی لە نزیك ئیدلب لە سوریا بوونیان هەیە، بۆیە كردەیەكی سەربازی ‌ لە ئیدلب بە پشتیوانی ئێران دژ بە ئەمریكا ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە.

عێراق ڕەتیدەكاتەوە كارتیكی فشار بێت بۆسەر هاوسێكەی
بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بۆتە جیگەی مشتومڕ و دەمەتەقێ، بە تایبەتیش لای ئەو لایەنانەی سەر بە ئێرانن كە زۆرینەن لە عێراقدا، لە  هەمان كاتیشدا عێراق ئەوە ڕەتدەكاتەوە ببێتە شوێنێك بۆ هێرشكردنەسەر ئێران.

سەرچاوە:  SPUTNIK 
وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر