زەیدان چارەنووسی مۆدریچی یەكلاكردەوە

وەرزش

11/05/2019‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، چارەنووسی لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەكەی یەكلاكردەوە.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ، زەیدان كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ مۆدریچ كردووەو لەبارەی چارەنووسی قسەیان كردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، زەیدان بەمۆدریچی راگەیاندووە، كە لەبەرنامەكانی بۆ ساڵی داهاتوو ئەو یاریزانە هەیەو هیچ نییەتێكی نییە بۆ ئەوەی لەپێكهاتەی ریاڵ مەدرید دووریبخاتەوە.

لۆكا مۆدریچ تەمەنی 33 ساڵەو زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، كە رەنگە هاوینی داهاتوو ریزی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

هـ ـ ح