زەیدان رۆشتنی یەكەم یاریزانی ریاڵ مەدرید رادەگەیەنێت

وەرزش

12/05/2019‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رۆشتنی یەكەم یاریزانی یانەكەی لەهاوینی داهاتوو راگەیاند.

زەیدان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەهاوینی داهاتوو یاریزانی هێڵی ناوەند ماركۆس لۆرنتی دەڕوات، كە تا كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە مەدریدییەكە دەمێنێتەوە.

زەیدان راشیگەیاند، بەهۆی بوونی یاریزانی باش لەهێڵی ناوەندی ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە بڕیاری رۆشتنی داوەو خۆشی ئازادە لەو بڕیارە.

ئەوە یەكەم یاریزانە، كە زەینەدین زەیدان رایدەگەیەنێت بۆ رۆشتن لەهاوینی داهاتوو، كە رەنگە جگە لەو یاریزانە چەند یاریزانێكی تریش لەو یانەیە بڕوات.

هـ ـ ح