كیم كارداشیان لەدایكبوونی منداڵی چوارەمی لە ژنێكی تر رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

12/05/2019‌ 2236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی كیم كارداشیان رایگەیاند، كە منداڵی چوارەمی لەدایك دەبێت، ئەوەش لەژنێكی جێگرەوە.

كیم كاردیشیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵی لەدایكبوونی ئەو منداڵەی ئاشكراكردووەو لەهەواڵەكەشدا نووسیویەتی: لەدایكبوونی منداڵەكەی شتێكی باش دەبێت.

كارداشیان‌و هاوسەرەكەی گۆرانی بێژ كانی وست سێ‌ منداڵیان هەیەو منداڵی كۆتاییان، كە ناوی شیكاگۆیە لەیەنایەری  2018 لەدایك بوو، ئەویش لەدایكێكی جیاواز.

ئەو دوو هاوسەرە لەدوای ئەوە بڕیاریاندا بۆ لەدایكبوونی منداڵی نوێ‌ دایكی جێگرەوە بەكاردەهێنن، كە ئێستا لەناو ئەستێرەكانی جیهان پەرەی سەندووە.

هـ ـ ح

بەپەلە