شارپرێس:
ژاپۆن له‌خستنه‌كاری خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌مێژوو نزیكبووه‌ته‌وه، كه خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ژاپۆن به‌ناوی "ئه‌لفا ئێكس"ه‌و به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ری گولـله‌ئاسا ناسراوه كه ده‌توانێت له‌كاتژمێرێكدا 360 كیلۆمه‌تر ببڕێت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 22 مه‌تر‌و وا بڕیاره ژاپۆن به‌رله‌هاتنی ساڵی 2030 شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بخاته كار.
بڕیاره سه‌ره‌تا وه‌ك تاقیكردنه‌وه هه‌فتانه یه‌ك جار كار به‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره بكرێت، شوێنی دانانه‌كه‌یشی له‌نێوان شاری سابورۆی باكوری ژاپۆن و چه‌ند شارێكی دیكه ده‌بێت.
ڕ . ج