شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دواین هۆشداریده‌داته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌ی به‌ئامانج نه‌گیرێت، چونكه ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی بۆ لێدان له‌میلیشیا شیعه‌كان كردووه.
تا دێت ناوه‌ڕۆكی دواین سه‌ردانی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا له‌به‌غدا ئاشكراده‌بێت، پێگه‌ی مۆنیتۆر ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی وتووه، هه‌ر میلیشیایه‌كی نێو حه‌شدی شه‌عبی هێرشبكاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌زوویی وه‌ڵامی هێرشه‌كان به هێرشده‌درێته‌وه.
موعین كازمی، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بۆ عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ئاشكرا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سه‌روه‌ریی خاكی عێراق پێشێلبكات، ئه‌وا شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاشكرایه‌و به‌ئاسانی ده‌كرێنه ئامانج.
هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی پۆمپیۆ خاكی عێراقی جێهێشت، عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی به به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، تیایدا گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتووه حه‌شدی شه‌عبی هێرشنه‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق.
ڕ . ج