گواردیۆلا تیمەكەی لەچاودێریكردنی یارییەكەی لیڤەرپوڵ بێ بەش كردووە

وەرزش

13/05/2019‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مان سیتی، لەتیمەكەی قەدەغەكردووە، كە چاودێری یاری لیڤەرپوڵ بكەن.

رۆژی یەك شەممە، گەڕی كۆتایی خولی ئینگلیزی بەرێوەچوو، كە یانەی مانچستەر بە بردنەوە دەبووە پاڵەوانی خولەكەو هەر واش دەرچوو.

لەكاتی بەرێوەچووی یاری مان سیتی، یانەی لیڤەرپوڵیش یاری هەبوو، كە بەدۆڕان، یان یەكسانبوونی مان سیتی، لیڤەرپوڵ بە بردنەوە دەبووە پاڵەوان.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە گواردیۆلا بۆ ئەوەی تەنیا سەرنجیان لای یارییەكەی خۆیان بێت بۆ بردنەوە، قەدەغەی كردووە سەیری ئەنجامی یاری لیڤەرپوڵ بكەن.

هـ ـ ح